مەرجەکانی بەکارهێنان

بە کورتی و بە زمانێکی سادە: ئەمانە ئەو شتانەن کە پێویستە بیزانیت پێش ئەوەی لێرەم بەکاربهێنیت.

دوا نوێکردنەوە: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦

لێرەم چییە؟

لێرەم شوێنێکە کڕیار و کەسی شارەزا تێیدا یەکتر دەدۆزنەوە. ڕێککەوتن لەسەر کار، کات و نرخ لە نێوان خۆتاندایە. لێرەم بەشێک نییە لەو ڕێککەوتنە و لە پارەی کارەکە هیچ وەرناگرێت.

هەژمارەکەت

زانیارییەکانت ڕاست بنووسە و هەژمارەکەت بە کەس مەدە. هەژمارێک کە فێڵ بکات دادەخرێت.

کار و پارەدان

پێش دەستپێکردن، نرخ و ماوە بە ڕوونی لە نامەکاندا بنووسن تا دواتر ناکۆکی دروست نەبێت.

هەڵسەنگاندن

تەنها ئەوانەی کارێکیان پێکەوە کردووە دەتوانن هەڵسەنگاندن بنووسن. هەڵسەنگاندنی ساختە دەسڕێتەوە.

ناوەڕۆک

کارەکانی ناو پرۆفایل هی خاوەنەکانیانن. بێ ڕەزامەندی ئەوان بەکاریان مەهێنە.

ڕێز

جنێو، هەڕەشە، بێزارکردن، فێڵ و ناوەڕۆکی ناشیرین لە لێرەمدا جێیان نییە. هەر کەسێک لە پرۆفایلەکەی یان لە گفتوگۆکەتانەوە ڕاپۆرت یان بلۆک دەکرێت. هەموو ڕاپۆرتێک لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەبینین: ئەوەی ئەم مەرجانە بشکێنێت لادەبرێت، و هەژماری خاوەنەکەی دادەخرێت.

کڕین لە ئەپدا

لێرەم دەتوانێت هەندێک شت لە ئەپدا بفرۆشێت: وەڵام، لێرەم پرۆ، پێشخستن و پشتڕاستکردنەوە بۆ فریلانسەر، و داواکاریی بەپەلە بۆ کڕیار. لە پارەی کارەکە خۆی هیچ وەرناگرێت. پارەی هەر کڕینێک ئەپڵ لە هەژماری ئەپڵەکەت وەردەگرێت، و گەڕاندنەوەی پارە لای ئەپڵە. وەڵام و بەپەلەی کڕدراو بەسەر ناچن. وەڵامێک کە کڕیار لە ٤٨ کاتژمێردا نەیکاتەوە، و بەپەلەیەک کە لە کاتژمێرێکدا کەس وەڵامی نەداتەوە، دەگەڕێنەوە بۆ باڵانسەکەت. لێرەم پرۆ خۆی نوێ دەبێتەوە، مەگەر لە ڕێکخستنەکانی ئایفۆنەکەتدا هەڵیبوەشێنیتەوە، لانیکەم ٢٤ کاتژمێر پێش نوێبوونەوەی. پشتڕاستکردنەوە بۆ ساڵێکە و خۆی نوێ نابێتەوە. مەرجەکانی ئەپڵیش بۆ هەموو کڕینێک هەن ⁦(Apple's Standard EULA)⁩.

گۆڕانکاری

ئەگەر ئەم مەرجانە بگۆڕین، لە ئەپەکەدا پێت دەڵێین پێش ئەوەی کار بکەن.

پەیوەندی

لە ئەپەکەدا «پەیوەندی بە لێرەمەوە»، یان:


Terms of use

Last updated: 27 October 2026

What Lerem is

Lerem is a place where customers and skilled people find each other. The agreement on the work, its time and its price is between you. Lerem is not a party to it and takes nothing of the money for the work.

Your account

Give true details and never share your account. An account that deceives others is closed.

Work and payment

Before starting, write the price and the time clearly in your messages, so there is no dispute later.

Reviews

Only people who have worked together can review each other. Fake reviews are removed.

Content

The works on a profile belong to their owners. Do not use them without their consent.

Respect

There is no place in Lerem for insults, threats, harassment, fraud or objectionable content. Anyone can be reported or blocked from their profile or your conversation. We review every report within 24 hours: content that breaks these terms is removed, and its owner's account is closed.

Purchases in the app

Lerem may sell some things in the app: replies, Lerem Pro, Boost and Verified for freelancers, and Urgent requests for customers. Lerem takes nothing of the money for the work itself. Apple takes the payment for every purchase from your Apple Account, and refunds are Apple's. Bought replies and urgent requests never expire. A reply the customer does not open within 48 hours, and an urgent request nobody answers within the hour, come back to your balance. Lerem Pro renews automatically unless you cancel it in your iPhone's Settings at least 24 hours before it renews. Verified is for one year and does not renew by itself. Apple's Standard EULA also applies to every purchase.

Changes

If we change these terms, we will tell you in the app before they apply.

Contact

Use «Contact Lerem» in the app, or: